Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 21:23

له‌ خولی ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هێلاس ڤیرۆنا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر هێلاس ڤیرۆنا تۆماركرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6ی1ی2024، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 19 له‌ خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان میوانداری یانه‌ی هێلاس ڤیرۆنای كرد. 

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌رمیلان به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، دوو گۆله‌كه‌ی ئینته‌ر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان  لاوتارۆ مارتینیێز و فراتسى لە خولەکەکانى 13 و 92 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی  هیڵاس ڤیرۆناش تۆماس هێنرى لەخولەکى 74 تۆمارى کرد.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ ئێستای ڕیزبه‌ندی خول به‌ 48 خاڵ له‌ پێشه‌نگدایه‌ و هێلاس ڤیرۆناش به‌ 14 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.