Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:50

ئێران: ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌مان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمان هه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ناوخۆی ئیران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌می رابردووی پارێزگه‌ی كرمان.

ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئیران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: چه‌ند كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمان هه‌بووه‌. به‌ڵام ژماره‌ و ناسنامه‌ی ده‌ستگیركراوانی ئاشكرا نه‌كرد.

گوتیشی: ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران كۆنتڕۆلی بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌ و به‌ چاوكراوه‌ییه‌وه‌ پلانه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د وه‌حیدی دڵنیاییشی دایه‌ هاووڵاتییانی ئێران كه‌ ده‌گه‌نه‌ تۆمه‌تباره‌كان و ژماره‌یان هه‌رچه‌ندێك بێت ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی چوارمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، له‌ نزیك گۆڕه‌كه‌ی و له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكدا له‌ پارێزگه‌ی كرمان دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ ڕوویان دا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئاماری قوربانییان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا 84 كه‌س كوژراون و 281 كه‌سی تریش بریندار بوون.

دوێنێ پێنجشه‌میش رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران گرته‌ ئه‌ستۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.