Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:16

مباپێ: تا ئێستا بریاری كۆتاییم له‌سه‌ر داهاتووی خۆم نه‌داوه‌

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، جارێكی دیكه‌ قسه‌ و باس له‌سه‌ر داهاتووی كلیان مباپێ فه‌ره‌نسی كرایه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی كردنی به‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، به‌ڵام له‌نوێترین لێدوانیدا كلیان مباپێ ئومێدی به‌یانه‌ پاریسیه‌كه‌ به‌خشی و رایگه‌یاند، تا ئێستا بریاری كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی خۆی نه‌داوه‌.

پارساڵ مباپێ ره‌تیكرده‌وه‌ گرێبه‌تسه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ بكاته‌وه‌، گڕێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ ی ئێس جی له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و ئه‌وكات ئه‌و یاریزانه‌ ئازاد ده‌بێت روو له‌هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات.

ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ یانه‌كان ئه‌نجام بدات، له‌دوای به‌كۆتا هاتنی یاری نیوان پاریس و تۆلۆز له‌یاری جامی سوپه‌ری فه‌ره‌نسا، مباپێ رایگه‌یاند، من زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم وەرزە ، نازناوی زۆرمان له‌پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی بێنین، بۆیه‌ له‌ئێستادا هیچ بریارێكم له‌سه‌ر داهاتووی خۆم نه‌داوه‌.

 پێشتر مباپێ لە دۆخێکی هاوشێوەدا بووە، ئەمەش وایکردووە پی ئێس جی چاوەڕێ بکات تا کۆتایی گرێبەستەکەی ئەوکاتە پێش ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات، چونكه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.