Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 10:19

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئێران 7 هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌

کوردستان TV
100%


له‌ كوردستانی ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ سێداره‌درا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌م 4ی1ی2024، سزای لە سێدارەدانی سەعید (عەلی) مورادیان، لاوی بەندکراو خەڵکی شاری کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندی شاری هەمەدان جێبەجێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم بەندکراوە 3 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیركرابوو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری هەمەدان سزای لە سێدارە دانی بەسەردا سەپێنرابوو.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی سەعید مورادیان لە میدیاكانه‌وه‌ بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار ڕۆژی سەرەتای ساڵی 2024ی زایینیی، سزای لە سێدارەدانی لانی کەم 12 بەندکراوی کە 7 کەسیان کورد بوون لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.