Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:15

میدیاكانی ئێران: داعش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمانی ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمانی له‌ وڵاتی ئێران گرتۆته‌ ئه‌ستۆ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 360 كه‌س كوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (میزان)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: رێكخراوی داعش له‌ ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانییه‌وه‌ به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگه‌ی كرمان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چوارمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، له‌ نزیك گۆڕه‌كه‌ی و له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكدا له‌ پارێزگه‌ی كرمان دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ ڕوویان دا.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری قوربانییان كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاو كردۆته‌وه‌، هاتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كاندا 84 كه‌س كوژراون و 281 كه‌سی تریش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.