ئهمڕۆ پێنجشەم 4ـی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنییەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها ئیدانەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام کرا.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی فیدڕال تاوتوێ کرا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.