Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 01:27

له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی سه‌رمێزی دۆحه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌درێژه‌ ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی تۆپی سه‌رمێزی دۆحه‌ كه‌ له‌وڵاتی قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاستی كوران، لیانگ جینگکۆنی خاوه‌ن پۆلینی چواره‌می جیهان، توانی بگاته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی دوای ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی سێیه‌م توانی له‌هاوتا تایوانیه‌كه‌ی لین یون جوی خاوه‌ن پۆلینی شەشەمی جیهان بباته‌وه‌.

 یارییه‌كه‌  له‌ماوه‌ی سی و نۆ خوله‌ك به‌سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌گێمێك به‌سه‌ركه‌وتنی لیانگ ته‌واو بوو، ئه‌نجامی گێمه‌كان، یازده‌ هه‌شت، حه‌ڤده‌ پازده‌، سێ یازده‌، پێنج یازده‌.

، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ لیانگ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌م قۆناغه‌ش له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی ئه‌ڵمانی دانگ كێوی یاری ده‌كات، دانگ له‌قۆناغی سێیه‌م دوای ئه‌نجامدانی یاریه‌كی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر لین شیدۆنگی چینی، دواجار توانی له‌ماوه‌ی چل و سێ خوله‌ك، به‌سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌دوو گێم یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌، ئه‌نجامی گێمه‌كان، یازده‌ نۆ، هه‌شت یازده‌، حه‌وت یازده‌، دوو یازده‌ ، یازده‌ هه‌شت.     


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.