Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:17

مانچێسته‌ر و دۆرتمۆند له‌سه‌ر یاریزان گادۆن سانچۆ له‌ گفتوگۆدان

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و برۆسیا درۆتمۆندی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان به‌گفتوگۆكردوه‌ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی یاریزانی مان یونایتد گادۆن سانچۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند.

 به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان زه‌رده‌واڵه‌كان مكوڕن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ تاكۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ ریزی یانه‌كه‌، به‌ڵام سانچۆ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌رده‌وام بێت له‌پێناو پاراستنی مووچه‌كه‌ی.

 ئه‌و یاریزانه‌ له‌مانگی ئابی رابردوو هیچ یاریه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه‌ به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ ئه‌ریك تین هاگ، سانچۆی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵان له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی له‌دوای دۆرانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی ئه‌رسناڵ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك، بلاویكرده‌وه‌، ئه‌و بووه‌ته‌ قوربانی و له‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

 سانچۆ بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز له‌ریزی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند یاری كردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.