Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:06

راهێنه‌ر و یاریزانانی بارسێلۆنا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%


 یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا ڤیتۆر رۆكی شانبه‌شانی چاڤی هێرناندیزی راهێنه‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ی بلوگرانا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.

 ئه‌و سه‌ردانه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكی یانه‌كه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ ئه‌نجامی ده‌دات.

 لای خۆیه‌وه‌ چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بلوگرانا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌بوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و مناڵانه‌ كارێگی گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌دۆخێكی ته‌ندروستی قورسدان و دووچاری نه‌خۆشی مه‌ترسیدار هاتوون، بۆیه‌ دڵخۆشكردنی ئه‌وانه‌ باشترین پاداشته‌ بۆ ئێمه‌، هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مرۆیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ به‌جێ بگه‌یه‌نین.

 له‌لایه‌كی دیكه‌ سێرجی رۆبرتۆ كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، رۆژێكی نایابه‌، سه‌ردانی نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ هه‌میشه‌ تایبه‌ته‌مه‌ندی هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ دڵخۆشكردنی دلی ئه‌و نه‌خۆشانه‌، ئه‌و مناڵانه‌ به‌كاتێكی قورس ده‌رۆن، یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ سه‌رچاوه‌ی شانازیه‌ بۆ ئێمه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.