لە یارییەكی قۆناغی شازدەی جامی ئیتالیا، یانەی ئەتلەنتا بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك سەركەوتنی بەسەر یانەی ساسۆلۆ تۆماركرد‌و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.
لە گێمی یەكەم و لەخولەكی بیست‌و چوار چارل دی كیتیلاری گۆلی پێشكەوتنی بۆ ئەتلەنتا بەدەستهێنا، ئەو گێە ئەتلەنتا بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم و لەخولەكی شەست و سێ چارل دی كیتیلاری گۆلی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد.
هێرشەكانی ئەتلەنتا درێژی هەبوو، لەخولەكی حەفتاو یەك ئەلێكس یرانچۆك گۆلی سێیەم و دڵنیایی تۆماركرد، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، لەخولەكی نەوەدو كۆتایی ، دانیل بۆلۆكا تاكە گۆلی ساسۆلۆی تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی ئەتلەنتا تەواو بوو، بەم بردنەوەیە ئەتلەنتا خۆی گەیاندە قۆناغی هەشت و ساسۆلۆش لەركابەری دوور خرایەوە.
هه‌ر له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی ئیتالیا، یانه‌ی یۆڤانتۆس كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، رووبه‌رووی یانه‌ی سالێرنیتانا ده‌بێته‌وه.
یۆڤانتۆس هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌م یاریه براوه بێت له‌پیناو گه‌یشتن به‌قۆناغی هه‌شت، یۆڤنتۆس هه‌ول ده‌دات بگه‌رێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان، بۆیه هه‌موو هه‌ولێك ده‌خاته گه‌ر له‌پێناو بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سالیرنیتانا نایه‌وێت به‌ئاسانی له‌ركابه‌ری دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و تیپه لهكالچۆ ئاستی وه‌ك پێویست نیه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات له‌جامی ئیتالیا زیاتر له‌ركابه‌ری به‌ره‌و پێش براوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.