Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:16

جیرۆنا له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی لالیگادا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مشه‌ویش بارسێلۆنا ده‌بێته‌ میوانی لاس پاڵماس

کوردستان TV
100%


له‌ یاری لوتكه‌ی گه‌ری نۆزده‌هه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی جیرۆنا رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار جیرۆنا درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی داو به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ براوه‌بوو.

 له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ و دزای تێپه‌ربوونی دوو خوله‌ك، ڤالێری فێرناندیز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ جێرۆنا تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان له‌ خوله‌كی چوارده‌ به‌واژووی ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی تۆماركرده‌وه‌، له‌خوله‌كی بیست و شه‌ش جارێكی دیكه‌ جیرۆنا له‌یاریه‌كه‌ پێشكه‌وت كاتێ ساڤیۆ دی ئۆلیڤێرا گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

 هێرشه‌كانی جیرۆنا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی سی و نۆ دالی بلیند گۆلی سێیه‌می بۆ جیرۆنا به‌ده‌ستهێنا، به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م جیرۆنا به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار، ئه‌لڤارۆ مۆراتا ئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی هاتریكی خۆی له‌یاریه‌كه‌ تۆمار بكات و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.

 یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایی بوو، دواجار به‌ر له‌فیكه‌ی كۆتایی جیرۆنا له‌رێی یاریزان ئیڤان مارتین توانی گۆلی چواره‌م برده‌وه‌ تۆمار بكات.

 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی جیرۆنا ته‌واو بوو.  
 


 
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی كۆتا گه‌ری قۆناغی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا كاتژمێر 11:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی لاس پاڵماس.

به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه‌ تیپه‌كه‌ی چاڤی سی و هه‌شت خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی چواره‌مه‌، له‌به‌رامبه‌ردا میواندار بیست و پێنج خالی هه‌یه‌ و له‌ناوه‌راستی ریزبه‌ندی دێت، هه‌موو هه‌ولێكی هه‌ردوو یانه‌ بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌یه‌، چونكه‌ بارسێلۆنا نایه‌وێت له‌ركابه‌ری پێشه‌نگ زیاتر دوور بكه‌وێته‌وه‌.

، له‌هه‌مان كاتیش لاس پاڵماس هه‌وڵ  ده‌دات له‌ناوه‌راست به‌ئاراسته‌ی پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت، دوای ته‌واو بوونی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م یاریه‌ كردووه‌.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.