Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:41

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 4ی1ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی  پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە  و پارەیان لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە گیرفانی هاوڵاتیانی بڕیبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا  .

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش ، ع ، ب لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی   443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.