Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 11:55

سیستەمی یەکپەنجەرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و کارئاسانیی مامەڵەی هاووڵاتییان، سیستەمی یەکپەنجەرە گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک کاری پێ دەکرێت.

کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "وەکوو یەکەم بەڕێوەبەرایەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستمان بە جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کردووە، ئەوەش بەرەنجامی کارنامەی کابینەی نۆیەمە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین بۆ کاروباری هاووڵاتییان."

لە ڕێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە.

زارا ئەحمەد، هاووڵاتییەکی ئیدارەکەیە و گوتی:" سوپاسی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە، کارەکانمان زوو بەڕێ دەکەن و کارئاسانییان کردووە، نیو کاتژمێری پێناچێت بەڕێمان دەکەن."

یەکێک لە بنەماکانی کارگێڕییەکی باش، نەبوونی ڕۆتین و قورسنەکردنی مامەڵەی هاووڵاتییانە لە دامودەزگای میری، بۆ ئەم مەبەستەش کابینەی نۆیەم سیستەمی یەکپەنجەرە بۆ ڕێکخستنی هۆڵەکانی پێشوازی و مامەڵەی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.