Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 13:02

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێكی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەكات كە ئیسرائیلیش لەخۆدەگرێت.
سەردانەكەی بلینكن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەكاتێكدایە كە ترس و دڵەڕاوكێ لەسەر فراوانبوونی ئەو شەڕە زیاتر بووە كە ماوەی سێ مانگە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە.
ئاژانس فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە، كە داوای كردووە ناوی ئاشكرا نەكرێت و ڕایگەیاندووە، بلینكن ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئەمریكا بەجێدەهێڵێت و گەشتێك دەكات كە ئیسرائیلیش دەگرێتەوە.
شایانی باسە ئەمە پێنجەمین سەردانی فەرمی بلینكن دەبێت بۆ ئیسرائیل، هەروەها چوارەم سەردانی بۆ ناوچەكە دەبێت، لەو كاتەوەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەر سەریهەڵدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.