Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:36

بەرپرسێكی خۆجێیی و سێ ئەندامی دیكەی حزبوڵڵای لوبنان كوژران

کوردستان TV
100%

دوو سەرچاوەی ئەمنی رایانگەیاند كە بەرپرسێكی خۆجێیی گرووپی حزبوڵڵای لوبنان و سێ ئەندامی دیكە لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان كوژراون.
ئەو دوو سەرچاوەیە بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە، بەرپرسێكی خۆجێیی لە حزبوڵڵای لوبنان و سێ ئەندامی دیكەی گروپەكە درەنگانی شەوی چوارشەممە، لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان كوژران.
 شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەهێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان ، ساڵح عارووری، جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس و شەشی دیكە لە بەرپرس و ئەندامانی بزووتنەوەكە كوژران.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.