Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:14

بەرپرسێكی ئێران: ئیسرائیل و ئەمریكا بەرپرسن لە تەقینەوەكانی كرمان

کوردستان TV
100%

ڕاوێژكاری باڵای سەرۆك كۆماری ئێران ،ئیسرائیل و ئەمریكای بە بەرپرسیار زانی لە دوو تەقینەوەكەی كە بووە هۆی كوژرانی لانیكەم 103 كەس و برینداربوونی 188كەس لە باشووری ئەو وڵاتە.
محەممەد جەمشیدی كە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری سیاسی هەیە، لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: واشنتۆن دەڵێت ئەمریكا و ئیسرائیل هیچ ڕۆڵێكیان نەبووە لە هێرشە تیرۆریستییەكەی كرمان لە ئێران،بەڵام بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە لە ئەستۆی ئەو دوو وڵاتەیە .
دوێنێ جۆن كیربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمریكا هیچ بەڵگەیەكی نییە كە ئیسرائیل لە پشت تەقینەوەكانی كرمانەوە بێت.
هەروەها ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك دەستی لە دوو تەقینەوەكەدا نییە و هیچ هۆكارێكیش نییە كە ئیسرائیل بەشداربووبێت لەم تەقینەوانەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.