Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:13

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی كرمانه‌وه‌ لە ئێران سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%


بە هۆی ئەو تەقینەوانه‌ی کە لە شاری کرمان باشووری ئێران ڕوویدا، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەو وڵاتە ڕاگەیەندرا.

بە پێی دوایین ئامارەکان، لە ئاکامی دوو تەقینەوە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە قاسم سولەیمانی ڕووی دا، 103 کەس کوژراون و 211 کەسیش بریندار بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج. میدیاکانی ئێران لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە "هێرشێکی تیرۆریستی" لە قەڵەم داوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.