له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان له ئێران كرد و رای ده‌گه‌ێنێت،سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج، كه كوژرانی 103 كه‌س و برینداربوونی 141 كه‌سی لێكهوتهوه.
میدیاکانی ئێرانیش لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە "ڕووداوێکی تیرۆریستی" لە قەڵەم داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.