Erbil 9°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:41

مه‌سرور بارزانی: سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی شاری كرمان ده‌كه‌م

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی شاری کرمان-ی ئێرانی کرد. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م 3ی1ی2024، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج، كه‌ كوژرانی 103 كه‌س و برینداربوونی 141 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌.

 میدیاکانی ئێرانیش لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە "ڕووداوێکی تیرۆریستی" لە قەڵەم داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.