Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 16:23

ژمارەی قوربانیانی 2 تەقینەوەکەی کرمان له‌ ئێران به‌رزبۆوه‌ بۆ 244 كه‌س

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ایرنا) ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی کرمان گەیشتە 103کوژراو و 141 بریندار کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان خراپە.

گوتەبێژی فریاگوزاری کرمان بە ئاژانسی فەرمی ئێران (ایرنا)ی ڕاگەیاندووە، بەشێک لە بریندارانی هەر دوو تەقینەوەکەی مەزاری قاسم سولەیمان لە کرمان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە بۆ103 کەس بەرز بووەتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ژمارەی بریندارانی ڕووداوەکەش 141 کەسە کە برینی هەندێکیان سەختە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دوو تەقینەوە ئاپۆڕای خەڵکی کردە ئامانج. میدیاکانی ئێران لە زمانی بەرپرسانەوە تەقینەوەکەیان بە "ڕووداوێکی تیرۆریستی" لە قەڵەم داوە.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.