Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:22

ژمارەی کوژراوانی ھەردوو تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان لە ئێران گەیشتە 73 کەس

کوردستان TV
100%


میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو دوو تەقینەوەیەی کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە پارێزگای کرمان باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران ڕوویاندا بەرزبووەوە بۆ 73کوژراو و170 بریندار.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە پارێزگای کرمان دوو تەقینەوە ڕوویانداوە.

ڕاشانیگەیاندووە کە تەقینەوەکان لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی ڕوویانداوە.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران (ایرنا) بڵاوی کردەوە کە ژمارەی قوربانیانی ھەردوو تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان گەیشتووەتە 73 کوژراو و 170 بریندار.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.