Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 13:11

لە رووداوێكی هاتووچۆدا 3 كەس گیانیان لەدەستداو 20 كەسی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای قامیشلۆ –حەسەكە پاسێكی گواستنەوەی سەرنشینانی كۆمپانیایەك بەناوی هەولێر لەگەڵ بارهەڵگرێكدا پێكیاندادا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری كوردستان تیڤی كەوتووە، ڕووداوەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 3 كەس و برینداربوونی 20 كەسی دیكە.
دواتریش بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەكانی حەسەكە گواستراونەتەوە.
شایانی باسە پێشتر ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سەر ڕێگاكان لە دروستبوونی تەم لە كاتژمێرەكانی بەیانیدا كرابۆوە و داوایان لێكرابوو پابەندبن بە یاساكانی هاتوچۆ .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.