Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:34

هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە لەم وڵاتە عەرەبییە دەمێننەوە

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتووەتە ڕێككەوتنێك بۆ درێژكردنەوەی ئاستی سەربازی خۆی لە بنكەی ئاسمانی عودەید لە قەتەر بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە.
ڕێككەوتنە كە بە ئاشكرا ڕانەگەیەندراوە ،بەڵام  3 بەرپرسی بەرگری ئەمریكی و بەرپرسێكی دیكە، ڕێككەوتنەكەیان بە سی ئێن ئێن ڕاگەیاندووە.
بنكەی ئاسمانی عودەید كە دەكەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دەوحە، گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریكایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەمریكی لەخۆ دەگرێت.
شایانی باسە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریكا مانگی ڕابردوو سەردانی بنكەی عودەیدی كردوو سوپاسی وڵاتی قەتەری كرد بۆ زیادكردنی خەرجییەكانی بۆ ئەو بنكەیە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.