Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:00

ئه‌مڕۆ ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌ بۆمبێكی چێندراو پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌فسه‌رێكی كورد به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م له‌ سوپای عێراق له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای تیرۆریستانی داعشدا له‌ گه‌یاره‌، بۆمبێكی چێنراو پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كه‌ ناوی موقه‌ده‌م (سۆران محه‌مه‌د)ـه‌ و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌.

له‌مباره‌وه‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی موقه‌ده‌م سۆران محه‌مه‌د بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند "به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شەهیدبوونى مقەدەم (سۆران محەمەد)-مان پێ گه‌یشت، کە ئەمڕۆ لە کاتی هەڵمەتی گەڕان به‌ دوای تیرۆرستانى داعش، لە بیابانی گەیارە بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا".

پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ين و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانين، هه‌روه‌ها له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارين گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.