Erbil 11°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 21:19

سەندیكای رۆژنامەنووسان كوردستان سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (138 وشە)
100%

‏‎ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 2-1-2024 لە بەیاننامەیەكدا سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی ...
لەگەڵ تووندبوونی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دروستبوونی شەڕو ناسەقامگیری لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەداخەوە ماوەیەكە نەیارانی نیشتمان و هەرێمی كوردستان، بەشێوازی جۆراوجۆری سیاسی و دارایی و تارادەی گەیشتن بەهێرشی راستەوخۆ بەدرۆن ، بۆ سەر فرۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر و بنكەی هێزی پێشمەرگەی كورستان دەكەنە ئامانج.
‏‎لەكاتێكدا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەركۆنەی ئەو هێرشە دڕندانەیانەو فشارە سیاسیانە دەكات بۆسەر هەرێمی كوردستان، هاوكات تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش دەخاتە ئەستۆی حكومەتی ئیتحادی، بۆ رێگرتن لەم هێرشانەو كۆنترۆڵكردنی، داواكارین حكومەتی عێراق ئەو میلیشیا چەكداركراوانە بەچەكی سوپای عێراق لە گۆڕەپانی سەربازیی عێراق دووربخاتەوە.
داواكارین كە حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوەی جددی بكات لەم رووداوانە، هەروەها داوادەكەین لە هێزەكانی هاوپەیمانان یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەن بۆ خۆپاراستنی لەم هێرشە دوژمنكارانەی دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر.

2024/1/2
ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.