داوود عەبدوڵلاهی، بانگخوازێكی ئایینی خەڵكی شاری مەهاباد دوای 14 ساڵ لە بەندكردن، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج لەسێدارەدرا.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزای لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی، بەندكراوی مەزهەبیی كورد و خەڵكی شاری مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كراوە.
هەر بە گوێرەی هەنگاو، ئەو سزایە لەكاتێكدا جێبەجێكراوە كە ناوبراو شەش ڕۆژ پێش ئێستا گواسترابۆوە بۆ ژووری تاكەكەسی و ئەویش مانی لەنانخواردن راگەیاندبوو، ئەمڕۆش هەر لەسەر مانگرتنەكەی خۆی بەردەوام بووە.
ئێران بانگخوازێكی كورد لەسێدارە دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.