گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له گراند ماجدی مۆڵ له هه‌ولێر كه‌وته‌وه.
كاروان عه‌لی گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه ته‌نیا له دووكانێكی جلوبه‌رگ و بۆن كه‌وتۆته‌وه نه‌ك هه‌موو مۆڵه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانمان هه‌ر زوو گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
كاروان عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاگره‌كه ته‌نیا زیانی ماددی هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دووكانه‌كانی دیكه‌ی ناو مۆڵه‌كه نه‌ماوه.
هه‌ولێر / هه‌ژار حه‌كیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.