Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:54

یه‌كێتی زانایان: 40 مامۆستای ئایینی له‌ ساڵی 2023 كۆچی دواییان كردووه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ساڵی 2023 له‌ هه‌رێمی كوردستان 40 زانا و مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووه‌.

ئەمرۆ دووشه‌م له‌ 1ی 1ی 2024 لە راگەیێندراوێکدا، مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئاماری زانا و مامۆستایانی ئایینی کۆچکردوویان لە ساڵی 2023 بڵاو کردەوە.

بە پێی ئاماره‌كه‌ کە لە ساڵی 2023 دا (40) زانا و مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە و بۆ هەر یەکەشیان یەکێتی زانایان پرسە و هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان گەیاندووە.

یه‌كێتی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌  لەدەستدانی زانایانی ئایینی کەلێنێکی گەورە لە کاروانی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان دروست ده‌كات، بەڵام قەدەری خوایە و ئەرکە هەموولایەک پێی رازی بین.

ئومێدیشی خواست خوای گەورە زانایان لەشساغ و تەمەن درێژ بکات، هەموو ئەوانەی وەفاتیان کردووە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.