Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:12

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024.. به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ له‌ هه‌ولێر دانرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێی 2024 جێبه‌جێكردنی دوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردن له‌ دوو گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پرۆژه‌ی یه‌كه‌میان قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مه‌تری بوو به‌ درێژایی 8000 مه‌تر دووجا لە گەڕەکی زیلان به گوژمەی (149,600,000) دینار.

هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ بریتی بوو‌ له‌ قیرتاوکردنی ژماریه‌ك کۆڵان به‌ درێژایی 4000 مه‌تر دووجا لە گەڕەکی فەرمانبەران بە گوژمەی (74,800,000) دینار.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و‌ لەسەر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتییه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.