Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 05:30

هه‌ریر.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب گیانی له‌ ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش بریندارن

کوردستان TV
100%


له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی.

عوسمان مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 1ی1ی2024، له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ دوو سایدی هه‌ریر- قه‌ندیل هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش بریندارن. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و سێی دیكه‌ش بریندارن. 

گوتیشی، بۆ چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی، برینداران گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ریر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.