Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 08:59

بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ خوله‌كانی ئه‌وروپا له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%

یانه‌كان له‌چاوه‌رانی مانگی كانوونی دووه‌م بوون له‌پێناو به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان به‌یاریزانی نوێ، ئه‌ویش له‌پێناو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ركابه‌ری و ململانێی نازناوه‌كان.

 له‌لایه‌كی دیكه‌ هه‌ندێ له‌یانه‌كان ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن له‌پێناو قه‌ره‌ببووكردنی ئه‌و یاریزانانه‌ی یانه‌كه‌یان كه‌دووچاری پێكان هاتوون، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌، خولی ولاتان ده‌چێته‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیار.

 میركاتۆی زستانه‌ ئه‌مرۆ یه‌كی كانوونی دووه‌م له‌پریمه‌رلیگ و لیگاوه‌ن و بۆندسلیگا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی پێكرد.

 سبه‌ی سێشه‌م 2ی1ی2024، له‌ لالیگا و كالچۆش ده‌ست پێ ده‌كات، دواجار له‌رۆژی یه‌كی شوباتی داهاتوو ده‌رگای گواستنه‌وه‌ داده‌خرێت و خولی ولاتان ململانێی توند به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.