Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 00:50

یانه‌ی لایبزیگ كۆتایی بە ماوەی خواستنی یاریزان فابیۆ كارڤالیۆ هێنا

کوردستان TV
100%

                            
یانەی لایبزیگی ئەڵمانی دوای كەمتر لە شەش مانگ، كۆتایی بە ماوەی خواستنی یاریزان فابیۆ كارڤالیۆ هێنا، گرێبەستی كارڤالیۆ بۆ ماوەی یەك ساڵ بوو، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە بەر لەتەواوبوونی ماوەی خواستنی كۆتایی بەئەركی ئەو یاریزانە هێنا.

 كارڤالیۆی پورتوگالی لەیانە ئەڵمانیەكە لەژێر سەركردایەتی ماركۆ رۆزە دەرفەتی یاریكردنی بەشێوەیەكی رێكخراو پێ نەدرا، بەڵكو ئەو یاریزانە تەمەن بیست و یەك ساڵە تەنیا لە پازدە یاری جیاواز یاری بۆ یانەی لایبزیگ ئەنجام داوە.

 هەروەها هیچ گۆلێكی تۆمار نەكردوە، هیچ گۆلێكیشی دروست نەكردوە، كارڤالیۆ لەزۆرینەی یاریەكان لەسەر كورسی یەدەگ بوو، یاخود لە خولەكەكانی كۆتایی دەرفەتی یارییكردنی پێ دەدرا.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.