Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 17:48

له‌ پریمه‌رلیگدا ئارسیناڵ له‌به‌رامبه‌ر فولهام دۆڕا و تۆتنهامیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ پریمه‌رلیگدا ئارسیناڵ له‌به‌رامبه‌ر فولهام دۆڕا و تۆتنهامیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد

لەمیانی یاریەكانی گەری بیستەم، یانەی فولهام لەسەر یاریگای گراڤین گۆتاج رووبەرووی یانەی ئارسیناڵ بۆوە.

 یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی فولهام تەواو بوو، لەگێمی یەكەم و دوای تێپەربوونی پێنج خولەك یانەی ئارسیناڵ لەرێی یاریزان بۆكایۆ ساكا گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، بەڵام یاریزانانی یانەی فولهام خۆیان بەدەستەوە نەداو لەخولەكی بیستو نۆ راول خیمینز گۆلی بەرامبەر بوونەوەی تۆماركردەوە، ئەو گێمە هەردوولا بەگۆلێك یەكسان بوون.

لەگێمی دووەم هێرشەكانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەكتر درێژەی هەبوو، لەخولەكی پەنجاو نۆ بۆبی رید گۆڵی دووەمی بۆ فولهام تۆماركرد.

 بەم شێوەیە یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی فولهام تەواو بوو. 

 
لەیارییەكی دیكەی گەری بیستەهەمی خولی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام لەسەر یاریگای تۆتهام هۆتسبیر بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك سەركەوتنی بەسەر یانەی بۆرنمۆس تۆماركرد.

 لەگێمی یەكەم و لەخولەكی نۆ باب سار گۆلی پێشكەوتنی بۆ تۆتنهام تۆماركرد، ئەو گێمە میواندار بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم یاریزانانی تۆتنهام باشتر دەركەوتن و لەخولەكی حەفتاو یەك هیۆنگ مین سۆن گۆلی دووەمی بۆ تۆتنهام بەدەستهێنا، هێرشەكانی تۆتنهام بەردەوامبوو، تا لەخولەكی هەشتاو ریچالسۆن گۆڵی سێیەم و دلنیایی بۆ تۆتنهام تۆماركرد.

 لەبەرامبەردا یانەی بۆرنمۆس دوو خولەك دوای ئەو گۆڵە بەواژووی ئەلێكس سكۆت گۆلێكی تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە.

 بەم جۆرە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بەسەركەوتنی یانەی تۆتنهام تەواو بوو. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.