له كوردستانی ئێران 5 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شای شنۆ بە ناوەکانی بەهمەن مەحموودی‌ئازەر، یەعقووب مەحموودی‌ئازەر، یووسف ڕەحمانی، پیرۆت تابناک و موحسین عەزیزی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەیان دەستگیركران و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران.
رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت، رۆژی 30ی12ی2023، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر و یەعقووب مەحموودی‌ئازەر، هەرکامیان بۆ تێپەڕاندنی سزای 7 ساڵ بەندکردن، موحسین عەزیزی و پیرۆت تابناک هەرکامیان بۆ تێپەڕاندنی سزای 2 ساڵ بەندکردن و هەروەها یووسف ڕەحمانی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 2 ساڵ و 5 مانگ بەندکردن، لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شنۆ، ده‌ستگیركران و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له سه‌ره‌تای مانگی 9ی ئه‌مساڵدا، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر، خەڵکی شاری شنۆ و یەعقووب مەحموودی‌ئازەر، خەڵکی گوندی "سینگان"ی ئەو شارە، لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەهدی ڕەزایی"، هەرکامەیان سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی و ، پیرۆت تابناک، خەڵکی گوندی سینگان و موحسین عەزیزی خەڵکی ئەو شارە، هەرکامەیان سزای 2 ساڵ به‌ندكرانی و هەروەها یووسف ڕەحمانی، خەڵکی گوندی "خۆڕشت"ی سەر بە شنۆ، سزای 2 ساڵ و 5 مانگ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنراوه،.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، دادگای شۆڕشی شاری شنۆ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوکاریی ئەو حیزبە" ئەو سزایانەی بەسەر ئەو هاووڵاتییانە سەپاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.