سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل دەڵێت: سەرەڕای فشارەكان بەردەوام دەبین لە پێكانی ئامانجەكان لە غەززە.
بنیامین نەتەنیاهۆ ،سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هیچ دانوستانێك لەگەڵ حەماس ناكەن و لە فشاركردن بەردەوام بۆ ئازادكردنی بارمتەكان دەبن .
ڕاشیگەیاند: راستە باجێكی قورسیان داوە، بەڵام بێگومان كاتی زیاترمان دەوێت بۆ سەركەوتن. نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشكرد، ئیسرائیل رەزامەندی نادات لەسەر دانوستانكردن لەگەڵ حەماس.
هەروەها گوتی: سوپای وڵاتەكەشمان بەردەوام دەبێت لەهەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەكان بۆ ماڵەكانیان و لەناوبردنی حەماس.
سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمو هێزیانەوە لە جەنگی باكوور كاردەكەن و بە شێوەیەكی پێشبینی نەكراو هێرش دەكەنە سەر حزبوڵڵا.
گوتیشی: فشاری نێودەوڵەتی لە ئیسرائیل دەكرێت، بەڵام بەردەوام دەبن لە پێكانی ئامانجەكانیان لە غەززە و ئەمریكاش پشتیوانیان لێدەكات.
.
سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل: لەجەنگی غەززە باجی قورسمان داوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.