لهسهر ههواڵی هێرش كردنه سهر ههولێر له ڕێگای درۆنی بۆمبڕێژكراو، ههواڵی ژمارهیهك له كهناڵهكانی ڕاگهیاندن ڕهتدهكرێتهوه.
دژه تیرۆری كوردستان بڵاویكردهوه، ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر.
دژه تیرۆری كوردستان رای دهگهێنێت، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە.
دژه تیرۆری كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکەین، پابەندی بنەماکانی ڕاگەیاندن بن و ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.