ئەمڕۆ شەممە 2023.12.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە ڕوو لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد.
دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازییکردن لە میوانان و گەشتیاران، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەکان و کارمەند و ئەفسەرانی كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە، بێجگە لە پلان و بەرنامە و ڕێککارەکانی تایبەت، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە ساڵانە لەبۆنەکاندا لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق ڕوو لە پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن، ئاسانکاریان بۆبکرێت.
گوتیشی: "ئه‌گه‌رچی به هۆی کارەساتەکەى قەزای حەمدانیە و ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەیش بریندار بوون، وەک پارێزگاى هەولێر هیچ ئاهەنگێکى فەرمى بەبۆنەى سەرى ساڵى نوێوە ئەنجامنادەین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا دڵنیایی بە میوانانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دەدەین، له بازگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتیی و هه‌ولێری پایته‌خت رێكار و مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانیانه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاران و میوانان ده‌كرێت و ئاسایشی بازگه‌كان هه‌موو ئاسانكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
پارێزگاری هەولێر بازگەی شێراوەی بەسەركردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.