Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:46

هاوسەری زارا محەمەدی دەستگیر كرا و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

کوردستان TV
100%


سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و هاوسه‌ری زارا محه‌ممه‌دی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستگیركرا و بۆ بەندیخانە گواسترایه‌وه‌.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی12ی2023،  سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و هاوسه‌ری زارا محه‌ممه‌دی مامۆستای زمانی كوردی، دوای بانگکرانی لەلایەن جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای سنە، دەستگیركراو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی بۆ ماوه‌ی یەک ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە. 

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سزای 11 ساڵ بەندکردنەکەی لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە دادگای پێداچوونەوە لەبەر دەستدایە و لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.

مانگی 9ی ئەمساڵ، سەیوان ئیبراهیمی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و دەستە بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای دە ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

سەیوان ئیبراهیمی، مانگی 6ی ئەمساڵ، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، لەلایەن لقی106ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای یەک ساڵ بەندکرانی، دوورخستنەوە و 40 قامچی بەسەردا سەپێندرابوو. ڕۆژی 11ی 9ی ئەمساڵیش، سزای بەندکران و قامچی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایه‌وە و سزای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان هەڵوەشایەوە.

سەیوان ئیبراهیمی، پێشتر لە لاپەڕە ئینستاگڕامییەکەی خۆیدا، هۆکارەکانی دەرکردنی ئەو سزایانەی بە "بەرپرسیاریەتی لە ئەنجومەنی نۆژین و چالاکییەکانی لەو ئەنجوومەنە"، "پاڵپشتیکردنی لە بەرخۆدانی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی"، "بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان" و هەروەها "پەیوەندی لەگەڵ کاناڵی کوردتیوی" ناوبرد و ڕایگویاندبوو کە لە هەبوونی کاناڵێک بەو ناوە ئاگادار نییە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی نۆژین، ڕۆژی چوارشەممە 28ی 10ی 2022، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرا. لە ئاکامدا ڕۆژی دووشەممە 24ی 11ی ساڵی ڕابردوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازادکرابوو.

پێشتر سەیوان ئیبراهیمی، ڕۆژی 13ی 10ی 2022، لەحاڵێک کە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی، ڕۆیشتبووە دادگای شۆڕشی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركرا و ڕۆژی 15ی 10، بەدانانی بارمتە ئازادکرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.