ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا بە ئاماژەکردن بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەبارەی ئەوەی ئێران بەرهەمی یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیادکردووە بەشێوەیەک نزیکە لە ئاستی پێویست بۆ چەکی ئەتۆمیی، ڕایانگەیاند کە ئیدانەی ئەو کارەیان کردووە.
ئەم وڵاتانە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕاپۆرتەکەی 26ی کانوونی یەکەمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان وەبیرهێنایەوە کە دەڵێت ئێران بەرهەمی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە مانگێکدا سێ هێندە زیاد کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدانەی ئەم کردەیە دەکەین کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەرزکردووەتەوە. ئەم کردەیە هیچ بیانوویەکی نییە و مەترسی بەرچاوی هەیە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەم کردەیە نیشانی دا ئێران نیاز باش نییە لە بارەی کەمکردنەوەی گرژیی و، هاتووە: داوا لە ئێران دەکەین بەزووی لەو ڕێگایە بگەڕێتەوە و بەرنامە ئەتۆمییەکەی کەم بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.