سێ به‌ندكراوی كورد له كوردستانی ئێران له سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو سزای سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، جێبەجی کرانی سزای سێدارەی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد به‌ناوی نەسیم نەمازی بە شێوەی کاتی دواکەوتووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوانەیان ڕاگەیاندووە کە تەرمەکانیان ڕادەستناکرێتەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشی گه‌یاندووه، سزای سێدارەی ئەم بەندکراوانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن لقی 39ی دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرابووه‌وه و هەروەها سزای سێدارەی مەنسوور ڕەسووڵی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرابوویەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.