یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاتنی یاریزان ڤیتۆر رۆكی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه، ڤیتۆر رۆكی یاریزانی نوێی یانه‌كه به‌مه‌به‌ستی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه گه‌یشته بارسێلۆناز
به‌پێی زانیاریه‌كان گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ ماوه‌ی هه‌شت وه‌رزه، له‌گه‌ڵ به‌ندی مه‌رجی پێ بژاردنی پێنجسه‌د ملیۆن یۆرۆ له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، بریاربوو ئه‌و یاریزانه له‌هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی بلوگرانا بكات، به‌ڵام یانه‌كه بریاریدا به‌پێشخستنی پێشكه‌شكردنی ئه‌و یاریزانه به‌هۆی بوونی كێشه له‌هێلی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه به‌تایبه‌ت دوای پێكانی یاریزان گابیز
رۆكی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ راراناینسی به‌شداری چل و پێنج یاری كردووه له‌سه‌رجه‌م پێشبركێكان، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی بیست و یه‌ك گۆڵ تۆمار بكات و هه‌شت گۆڵیش بۆ هاورێكانی دروست بكات، هاوكات بووه گۆڵكاری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا باشوور بۆ خوار ته‌مه‌نی بیست ساڵان به‌تۆماركردنی شه‌ش گۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.