Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:43

توركيا... له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا 11 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 57 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە بەشی ساکاریای لە سەر ڕێگای خێرای باکووری مارمارا له‌ توركیا، حەوت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و لە ئاکامدا11 کەس گیانیان لەدەستدا و 57 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، لە بەشی داغدیبی ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ، حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

دەستەبەجێ لە پاش ئاگادارکردنەوەیان تیمەکان له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و تیمەکانی ڕێگای وشکانی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

بەهۆی ڕووداوەکە ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.

پارێزگاری ساکاریا، یاشار کارادەنیز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسه‌كان، باسی لەوە کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو ڕووداوەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسی دیکەش برینداربوون.

کارادەنیز باسی لەوە کرد کە بریندارانی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکان لە ناوچەکەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

هاوکات تیمە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لابردنی ئۆتۆمبێلەکانن لەسەر ڕێگاکە کە تەم باڵی بەسەردا کێشاوە.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.