Erbil 20°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 15:15

مانچێسته‌ر سێتی و چێڵسی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئێڤه‌رتۆن و كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی مانچێسته‌رسێتی و چێڵسی سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 19ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی بووه‌ میوانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سێتی به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ ئێڤه‌رتۆن.

سێ گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌رسێتی له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  سیتى فۆدین و جولیان ئەڤارێز و بێرناردۆ سێلڤا تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی ئێڤه‌رتۆنیش یاریزان  جاک هاریسۆن لەخولەکى 29 تۆمارى کرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر سێتی به‌ 37 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه‌ و ئێڤه‌رتۆنیش به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌.


له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕدا، چێڵسی به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ كریستاڵ پاڵاسی برده‌وه‌.

دوو گۆله‌كه‌ی چێڵسی له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  موردیک و مادویکى لە خولەکەکانى 13 و 89 تۆماركران، گۆله‌كه‌ی كریستاڵ پاڵاسیش یاریزان  ئۆلێس لە خولەکى 45 تۆمارى کرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، چێڵسی له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌مدایه‌، كریستاڵ پاڵاسیش به‌ 18 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.