لاوێكی كورد له كوردستانی ئێران به تهقهی ڕاستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران گیانی له دهستدا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، كاوه گەوێڵی، تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی گوندی "کێڵانە"ی سەر بە شاری سنە، لە شەقامی 25ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەكانی ئاگادار له ڕووداوهكهدا، دوای ئەوەی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوانی خەڵکی گەڕەکی 25ی شاری سنە ڕووی داوە و ئەو هێزانە بە مەبەستی ناوبژیوانی خۆیان گەیاندووەتە شوێنی تێکهەڵچوونەکە، دواتر هێزه ئهمنییهكان گولـلەیان بە لای چەپی سینگی ئەو لاوە کوردەوە ناوە و پاش ئەوەی کە بەسەختی بریندار بووە، بەسەر زەویدا ڕایانکێشاوە و بردوویانە بۆ بنکەی کەڵانتەری 15ی ئەو هێزانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، کاوە گەوێڵی دوای کاتژمێرێک لە بنکەی کەڵانتەری هێزە ئەمنییەکان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی شاری سنە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەکی نزیک لە بنەماڵەی گەوێڵی لەم بارەیەوە به ههنگاوی راگهیاندووه، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەناو بنکەی کەڵانتەری 15 بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووه، کە پاش ئەو تاوانە، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەشی کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون نابێت هیچ جۆرە زانیارییەک لەم بارەیەوە بڵاو بکرێتەوە و لەم پەیوەندییەشدا بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ راشیگهیاند،لە ڕێوڕەسمی به خاكسپاردنی تەرمی کاوە گەوێڵی بە ئامادەبوون و چاودێریی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە گوندی "کێڵانە"ی سەر بە شاری سنە بەڕێوە چووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.