Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:40

هاووڵاتییەکی کورد لە کوردستانی ئێران لە سێدارە درا

کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕای گەیاند، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێ شەم،26ی12ی2023، سزای سێدارەی محەممەد ڕەزا میهرەبان، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

هەنگاو ڕای گەیاندووە، ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕێکخراوەکە ڕاشی گەیاندووە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.