Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:19

نوێترین كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی‌ كوشتنی ڕاوێژكاره‌كه‌ی سوپای پاسداران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئاستی باڵا كاردانه‌وه‌یه‌كی تری له‌باره‌ی‌ كوشتنی ڕاوێژكاره‌كه‌ی سوپای پاسداران بڵاو كرده‌وه‌.

ئیسماعیل خه‌تیب وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران ڕایگه‌یاند: تیرۆركردنی ره‌زا مووسه‌وی راوێژكاری سوپای پاسدارن تاوانێكی قێزه‌وه‌نه‌ و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ده‌بێت.

سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م له‌ ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ره‌زا مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی باڵا و ڕاوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا.

هه‌ر دوای كوشتنی ره‌زا مووسه‌وی، سوپای پاسدارانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ ئیسڕائیل زۆر به‌ توندی باجی ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌دات‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ مووسه‌وی له‌ سووریا به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ بووه‌.

مووسه‌وی یه‌كێك بووه‌ له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه‌ له ڕێكه‌وتی 3/1/2020 له‌ بۆردومانێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌ له‌نێو خاكی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاتبووه‌ كوشتن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.