مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی لاله سه‌رحه‌د خه‌لیفه یوونس كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک عەشیرەتی ڕۆغزایی و کەسایەتی دیاری دەڤەری شارەزوور و دەوروبەری خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یوونس)مان بیست".
ئاماژه‌شی دا "ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یوونس)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی ڕۆغزایی و کەسایەتی دیاری دەڤەری شارەزوور و دەوروبەری خوالێخۆشبوو(لالە سەرحەد خەلیفە یوونس) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبووبه بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
25 ی کانوونی یەکەمی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.