Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:45

سوپای پاسداران دوای كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌یان: ئیسڕائیل باجی توندی ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌دات

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران دانی به‌ كوژرانی فه‌رمانده‌ باڵاكه‌یان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ دانا و جه‌ختیشی كرده‌وه‌‌ كه‌ ئیسڕائیل زۆر به‌ توندی باجی ئه‌م كاره‌ی ده‌دات.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ره‌زا مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران كوژرا.

له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌یان، سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل زۆر به‌ توندی باجی ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: ره‌زا مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی باڵا و ڕاوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێران بوو، هه‌روه‌ها به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی مقاوه‌مه‌ بووه‌ له‌ سووریا.

لای خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی (ته‌سنیم)ی ئێرانی له‌باره‌ی ره‌زا مووسه‌وی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌ و هاوڕێ نزیكه‌كانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه‌ له ڕێكه‌وتی 3/1/2020 له‌ بۆردومانێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌ له‌نێو خاكی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.