Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:07

توركیا.. وەرگەڕانی ئامێرێکی راماڵینی بەفر گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە قەزای تاشڵیچای پارێزگای ئاگری له‌ توركیا، لە ئاکامی وەرگەڕانی ئامێرێکی راماڵینی بەفر لە کاتی کردنەوەی ئەو ڕێگایانەی بە بەفر داخرابوون، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوو.

هاووڵاتیيانی ناوچەی سیڤریجە لە گوندی یوکاری دوزمەیدانی سەربە قەزاکە، داوای هاوکارییان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد بۆ دۆزینەوەی ئاژەڵە ونبووەکانیان.

لەسەر داوای ئەو هاووڵاتیيانە تیم و ئامێرەکانی راماڵینی بەفری ئافاد و فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا ڕەوانەی گوندەکە کران.

بەهۆی بارینی بەفرەوە تیمەکان نەیانتوانی بگەنە ناوچەکە.

لەم نێوەندەدا، ئامێرێکی راماڵینی بەفر (شۆفڵ)ی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگا کە شۆفێرێک و سێ کەسی تێدا بوو و سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگا داخراوەکە بوو، کەوتە چاڵێکەوە و وەرگەڕا.

دوا بە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە و جەندرمە و گەڕان و ڕزگارکردن دەستیان بە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کرد.

تیمەکان دوای هەوڵە ماندووبوونێکی زۆر شوفێری شۆفڵەکە کە بە سەختی برینداربوو ڕزگارکرد و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومی تاشڵیچای، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.

لە درێژەی کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی سێ کەسەکەی دیکە کە شەو بەهۆی سەختی کەشوهەواوە ڕاگیرا تەرمی دوو کەسیان دۆزرایەوە و لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کەسەکەی دیکە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.