له كوردستانی ئێران 4 كۆڵبهری كورد به تهقهی راستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران برینداركران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ستار شێخی، ئەیووب محەممەدزادە و عەتا سادقی و هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی، لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران بەسەختی بریندار بوون.
رێكخراوهكه رایدهگهێنێت، رۆژی شهممه 23ی12ی2023، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەتا سادقی و تەمەن 35 ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران دەستی بە سەختی بریندار بووە و دواتر بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "شیفا"ی سەقز گووستراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی، 22ی12ی2023، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ستار شێخی، تەمەن 27 ساڵ و ئەیووب محەممەدزادە، تەمەن 30 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەیووب محەمەدزادە بەهۆی قووڵیی برینەکەی و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە، 21ی12ی2023، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی بورهان ڕەحمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئهمنییهكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.